(ڤیدیۆ) پێکهاتە لاوەکەی ئینریکی لە یەکەم تاقیکردنەوە بەرامبەر سوید یەکسانبوو

ئەمشەو، دووشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و سوید ئەنجامدرا، یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریگای لاکارتۆخا یەکەمین یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی سوید ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

پێکهاتە لاوەکەی لویس ئینریکی بەدرێژایی تایمەکانی یەکەم و دووەم هەوڵی زۆریاندا فشاری توند بخەنە سەر گۆڵی سوید و لەم ئەرکەدا سەرکەوتوبوون، بەڵام هێرشبەران سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵ و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، ئیسپانیا و سوید تەنها خاڵێکیان لە یەکەم یاری یورۆ بەدەستهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێپرسراوی کاره‌کانی ئیسکۆ: ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێکی نوێ تاقیبکاته‌وه‌

باوکی ئیسکۆ ئالارکۆن ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی، له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا هه‌ڵوێستی یاریزانه‌که‌ له‌باره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ ئاشکراده‌کات. باوکی…
Total
0
Share