داتاکانی نەوت: عێراق ڕۆژانە نیوەی گازی بەرهەمهێنراوی دەسوتێت

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکردووە، ڕێژەی گازی بەرهەمهاتووی وڵاتەكە لە مانگی ڕابردوودا بەرزبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە نیوەی گازی بەرهەمهاتوو بەبێ سوودلێوەرگرتن، دەسوتێت.

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی نەوتی عێراق لە پێگەی فەرمیی خۆی بڵاویکردەوە، لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا بڕی بەرهەمهێنانی گازی عێراق گەیشتووەتە دوو هەزار و 879 پێ سێجا لە ڕۆژێکدا، لەکاتێکدا بڕی ئەو گازەی بەبێ سوودلێوەرگرتن ڕۆژانە سوتاوە هەزار و 507 پێ سێجا بووە.

هەروەها بەرهەمی گازی وشکی عێراق لە مانگی ئەیلولدا هەزار و 317 پێ سێجا بووە لەڕۆژێکدا، لەکاتێکدا بەرهەمی گازی شلی عێراق لە ڕۆژێکدا پێنج هەزار و 571 تۆن بووە.

بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی وەزارەتی نەوت، عێراق خاوەنی 124 تریلیۆن پێ سێجا یەدەگی گازە، بەمەش پلەی 11ـیەمین وڵاتی جیهان و چوارەمین وڵاتی عەرەبیی گرتووە لە دەوڵەمەندی بە گازی سروشتی.

بابەتی پێشتر

ئەنچلۆتی بنزیمەی دوورخستەوە

بابەتی دواتر

داگیركارییەكانی توركیا لە سوریا دیمۆگرافیای مەسیحییەكانیشی گۆڕیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەینێ رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست…
Total
0
Share