لاپۆرتا: قسەم لەگەڵ چاڤی كرد لەكاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا، ئەوكات دەمویست كومان بمێنێتەوە

// وەك پێشتر وتم چاڤی هەلی خۆی پێدەدرێت وەك ڕاهێنەر، من متمانەم پێیەتی و بەدڵنیاییەوە هەلی ئەوەی هەیە ببێتە ڕاهێنەری بەرشلۆنە

// من باسی ئەوە ناكەم تیپەكە چۆن یاریی بكات، ئەوە كاری تیمی هونەرییە، كومان هەوڵیدا بەڵام چانسی نەبوو بەهۆی پێكانی یاریزانەكانەوە

// داوام لە سێرجی كردووە دوودڵ نەبێت و چی پێویستە بۆ تیپەكە بیكات

// قسەم لەگەڵ چاڤی كرد لەكاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا، ئەوكات دەمویست كومان بمێنێتەوە

// بە كومانم وت سوپاستەكەین لەسەر ئەوەی بۆ ئێمەت كردووە، بەڵام گەیشتووینەتە شوێنێك كە پێویستە كۆتایی بێت

// پێشتر قسەم لەگەڵ چاڤی كردبوو، پێم وتبوو كە دەمەوێت كومان بمێنێتەوە

// ڕاستە ڕاهێنەری نوێ پشتگیریی ئێمەی دەبێت، بەڵام ئێمەش داوای زۆرترین ناسناوی لێدەكەین

// دەمانەوێت تۆپی پێیەكی جوان بكەین، فشاركردنە سەر تیپی بەرامبەر، تۆپ وەرگرتنەوە بە خێرایی، پێشتر ئەوەمان كردووە و دەمانەوێت دووبارە بیكەینەوە، ئێمە داواكاریی زیاترمان لە ڕاهێنەر هەیە وەك لە یاریزانەكان

// ڕای من لەسەر چاڤی نەگۆڕاوە و وتوومە ڕۆژێك دێت دەبێتە ڕاهێنەری بەرشلۆنە، هیوادارم ئەو ڕۆژە لەوكاتەدا بێت كە من سەرۆكم

// بەڵێ چاڤی یەكێكە لە بژاردەكان بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتیی بەرشلۆنە، بەڵام بژاردەی تریش لەبەردەستماندایە

// ئێمە دوودڵ بووین بەهۆی ئەنجامە خراپەكانمانەوە، پێش ئەوەی كومانیش دووربخەینەوە جێگرەوەكەیمان دیاریكردبوو

// جۆردی كرۆیڤ هەرگیز لە لیستی پالێوراوەكان بۆ ڕاهێنەرایەتی بەرشلۆنە نەبوە

// سەرۆكی پێشوو گرنگی بە پێدانی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڕاهێنەر نەداوە، بەڵام ئێمە گرنگی پێدەدەین

بابەتی پێشتر

لێدوانی سۆلشایەر پێش یارییەكەی تۆتنهام

بابەتی دواتر

دوو پێشمەرگە بەهۆی هەورەبروسکەوە برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە چاڤی دەرناکات

ئیدارەى یانەى بەرشلۆنە لەسەر داهاتووی چاڤی ڕاهێنەر کۆبونەوەى ئەنجامدا و لەکۆتاییدا متمانەیان پێبەخشییەوە. دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەى بەرشلۆنە…
Total
0
Share