میدڤیدێڤ و گارسیا گەیشتنە نیوەی کۆتایی سێنسیناتی

دانیێڵ میدیڤیدێڤی ڕووسی و کارلۆنیا گارسیای فەرەنسی، دوایین یاریزانان بوون کە گەیشتنیان بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی پاڵەوانێتی سێنسیناتی یەکلایی کردەوە.

دانیێڵ میدڤیدێڤی تێنسزانی ڕووسیا و یەکەمی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکان، لە ڕووبەڕووبوونەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی سێنسیناتی بردنەوەی بەرامبەر تایلۆر فریتزی ئەمریکی تۆمار کرد (2-0)، بەو بردنەوەیەش بلیتی قۆناغی نیوەی کۆتایی بڕی.

 

یارییەکانی کوڕان لە نیوەی کۆتاییدا بەم جۆرە دەبێت:

دانیێڵ میدڤیدێڤ – ستیفانۆس تسیستسیباس

کامیرۆن نوری – بۆرنا چۆریچ

لەسەر ئاستی کچان، کارۆلین گارسیای فەرەنسی توانی لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا (2-0) بردنەوە بەرامبەر چیسیکا بیگۆلای ئەمریکی تۆمار بکات.

 

یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی کچان بەم جۆرە دەبێت:

مادیسۆن کیز – پیترا کیڤیتۆڤا

کارلۆن گارسیا- ئارینا سابالینکا

بابەتی پێشتر

(یوێفا) هەڕەشە لە پاریس و مارسیلیا دەکات

بابەتی دواتر

چێڵسی بۆ بەرشلۆنە: یاریزانێک و پارەشتان پێدەدەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“باڵۆن دۆر” لە یاریگای ئیتیحادە

بە ئەگەرێکی زۆرەوە کێبڕکێی نێوان ڤینیسیۆز جونیۆر و ئێرلینگ هالاند، براوەی خەڵاتی “باڵۆن دۆر” یەکلاییدەکاتەوە. ئەمشەو چوارشەممە، لە…
Total
0
Share