چیرۆکی گەنجێکی کورد کە خۆشەویستیی کچێکی سویدیی بردیە لادێیەکی ئەو وڵاتە

ئاریان ئەبوبەکر، گەنجێکی خەڵکی شاری سلێمانییە و دوای ناسینی کچێکی سویدی، وڵاتەکەی بەرەو سوید بەجێهێشتووە، ئێستا لە گوندێكی سوید، سەرقاڵی وڵاخدارییە.

ئاریان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی سوید – بەشی کوردی، دەڵێت، “یەکەمجار خێزانەکەمم لە سلێمانی بینی، دواتر گەڕایەوە سوید، بۆ جاری دووەم کە گەڕایەوە کوردستان، ڕۆیشتین لە دادگا گرێبەستی هاوسەرگیریمان کرد”.

ئەو گەنجە کوردە باسی ژیانی خۆی دەکات لە سوید و دەڵێت، “من ئێستا لە لادێیەکی باکووری سوید سەرقاڵی وڵاخداریم، وەک یارمەتییەک بۆماڵی خەزورانم، بەڵام بەدوای کارێکی دیکەدا دەگەڕێم، کە لەگەڵ بڕوانامەکەمدا بگونجێت، کە ئایتییە”.

ئەو گەنجە کوردە ئاشکرایکردووە، خۆی و خێزانەکەی ئێستا بە ئینگلیزی قسەدەکەن و ئەو سویدی نازانێت، بەڵام هەوڵدەدات سویدی فێرببێت و لەگەڵ بارودۆخی وڵاتەکەدا بگونجێت.

بابەتی پێشتر

سودەکانی (ڤیتامین دی) بۆ جەستەی مرۆڤ

بابەتی دواتر

کارەبا داشکاندن بۆ ئەو کەسانە دەکات کە قەرزیان لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share