حکومەتی هەرێم مۆڵەت دەبەخشێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین هاوردە بکەن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردراوە مۆڵەت ببەخشرێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین هاوردە بکەن، ئەوەش وەک چارەسەرێک بۆ کێشەی کەمی سوتەمەنی.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاندووە، ” لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی چارەسەری کێشەی کەمی سووتەمەنی، بڕیار درالەسەر بەخشینی مۆڵەت بەو کۆمپانیایانەی کە دەتوانن بەنزین ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن بە پێی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتیسامانە سروشتییەکان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” داوا لەو کۆمپانیایانە دەکەین کە خوازیاری ھاوردەکردنی بەنزینن، داواکاریی خۆیان پێشکەش بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانبکەن”.

پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاندبوو “وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، بە ڕێگەدان بە هاوردەکردن و هەناردەکردنی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکان و پاشماوە نەوتییەکان بەمەرجی ڕەزامەندی وەرگرتن لە خودی وەزیری سامانە سروشتییەکانەوە”.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ دەستورێکدایە بۆ هەرێم گەلپەسەند بێت و ڕای لایەنەکانی لەسەربێت

بابەتی دواتر

یانەی ناپۆلی و کچەکانی مارادۆنا بەشداریی جامی مارادۆنا ناکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەقامێكی گرنگی سلێمانی فراواندەكرێت

جێگری پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ پێشنیازی فراوانكردنی شاڕێی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی شارەوانییی…
Total
0
Share