کەشناسیی هەرێم کۆتاییهاتنی وەرزی گەرمای راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاشکرایکرد، لە سبەینێ پێنجشەممەوە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما لە سبەى پێنجشەممەوە دەستپێدەکات ئاستى دابەزین لە پلەکانى گەرما بە (2-4) پلەى سیلیزى دەبێت، پلەى گەرمى  سەنتەرى پارێزگاکان بە تایبەت بەرزترین پلەى گەرماى نیوەڕۆ بۆ ژێر 40 پلەى سیلیزى دادەبەزێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە 30 پلەى سیلیزى”.

ئاشکراشیکرد، “لەگەڵ ئەم نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما کۆتایى بە بەرزى پلەکانى گەرما دێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی پەروەردە ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە لەبارەی کات و شوێنی تاقیکردنەوەکان…
Total
0
Share