پێشڕەو مەلا وەیستی رۆژنامەنووس، دەڵێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ئیدارەی راپەڕین بە 47 پیت ویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ووت.
لەدوای وتارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین پێشڕەو مەلا وەیستی رۆژنامەنووس وتارێکی بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە وردەکارییەکەیەتی:
بافڵ جەلال تاڵەبانی” سەرۆكی یەكێتیی بە 47 پیت قسە و ویستی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی ووت.
ئێمە سەربازی ئێوەین، بماننێرن بۆ بەغداد، تا ببینە هێزی ئێوە
ئەمە ووتەی بافڵ جەلال تاڵەبانی” سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بوو لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، 47 پیت بوو بەڵام قسەی دڵی هەموو خەڵكی بەش مەینەتی هەرێمی كوردستان و هیوای خەڵكە بێهیواكراوەكەی هەرێمی كرد، ساڵانێكی زۆرە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە شوێن حزبێكدا وێڵە كە شەڕی بەدەست خستنی مافە دەستوورییەكانی بۆ بكات لە بەغدادی پایتەختی حكومەتی ناوەند، چونكە ئەو شەڕە بە سەربازێكی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر دەكرێت، نەك بە حزبێك كە خۆی بە كەسی ژمارە یەك ببینێت و خەڵكیش ژمارە دوو، بۆیە ڕابردووی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، گەواهیدەری ئەو ڕاستییەیە كە تەنیا یەكێتی سەربازی داكۆكیكاری ڕاستەقینەی خەڵك و خاك و نەتەوە بووە.
47 پیتەكەی، بافڵ جەلال تاڵەبانی” سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، هەم داواكاری بوو لە خەڵكی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، بمانێرن بۆ بەغداد” بۆچی؟ بێگومان بۆ داكۆكیكردن لە مافە ڕەواكانی خەڵك، دەبینە هێزی ئێوە”، بەڵێ وایە ڕابردووی بەڵێنەكانی سەرۆكی یەكێتیی شاهیدی ئەو بەڵێنەیە، ئێمە سەربازی ئێوەین، یەكێتیی لە سەرەتای هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان سەربازی ڕزگاری و ئازادی خاك و خەڵك بووە، دڵنیام لەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی” سەرۆكی یەكێتیی هەر بەڵێنێكی دابێت لە ڕابردوو جێبەجێیكردووە، بۆیە ئەمجارەش بەو پەڕی بڕوابونمەوە بە قسەكەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێتە سەربازی داكۆكیكردن لە خواست و داواكاری و مافەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، ئەوەی لەسەر ئێمەیە دەنگمان ببەخشینە لیستەكەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بە ژمارە ٢٢٢ تا زۆرترین كاندیدی بنێرینە بەغداد، تا زۆرترین سەربازی بوێرمان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەبێت، كە زۆریش بوون بێگومان دەبنە هێزی ئێمە.