مەکتەبی سیاسیی یەکێتی پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی حزبە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی.

لە پەیامەکەدا هاتووە، “بەڕێز هەڤاڵ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی هەڵبژاردنت وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی حزبە سۆسیال دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی، بەناوی هەڤاڵانت لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتییەوە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین”.

دەشڵێت، “هەڵبژاردنتان بە سەرۆکی ئەم محفەلە نێودەوڵەتییەی خەباتی سۆشیال دیموکراتی، بەڵگەیەکی دیکەی لێوەشاوەیی سەرکردایەتیتانە لە خزمەتی تێکۆشانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەلەکەمان لەپێناو ئاشتی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و چارەی خۆنووسین و لەسەر هەمان رێبازی سەرۆک مام جەلال؛ کە هەمیشە تەئکیدی لەسەر ئامادەیی دیبلۆماسیی یەکێتیی لە کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان دەکردەوە”.

ئاماژە بەوەشدەکات، “دڵنیاین ئەم ئەرکە سیاسییە هەرێمی و نێودەوڵتییە رۆڵی گەورەی دەبێت لە پێشخستنی پێگەی یەکێتیی و خەباتی گەلی کوردستان لە ئاستی عطراق و جیهان، بەرەو سەرکەوتنی یەکجارەکی؛ جارێکی دیکە پیرۆزە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: كەسێك دەستگیركرد كە هێرشی كردبووە سەر كارمەندێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، كەسێكمان دەستگیركرد كە هێرشی كردبووە سەر كارمەندێكی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای شاری هەولێر. بەپێی راگەیەندراوێكی…
Total
0
Share