لە سەڵاحەدین داعش هێرشیكردە سەر پۆلیسی فیدراڵی

شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین هێرشیانكردە سەر پۆلیسی فیدراڵی، دوو ئەندامی پۆلیس كوژران.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش لەسەر ڕێگای دەرەكیی سەڵاحەدین هێرشیانكردووەتە سەر پۆلیسی فیدراڵی، بەهۆیەوە دوو پۆلیس كوژراون و پۆلیسیێكی دیكەش برینداربوو.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، ماوەی نزیكەی كاتژمێرێك ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان پۆلیسی فیدراڵی و چەكدارەكانی داعش ڕوویداوە و دوای هاتنی هێزێكی پشتیوانی، چەكدارانی داعش هەڵاتوون.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، شەوی سێشەممە چەكدارانی داعش هێرشیان كردبووە سەر گوندی ڕەشاد-ی سەر بە قەزای شارەبان، 12 كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

هێرشەكەی سەر گوندی ڕەشاد پەرچەكرداری بەدوادا هات و دانیشتووانی گوندەكە هێرشیان كردە سەر گوندێكی دیكەی ناوچەكە، چەند كەسێكیان كوشت و ژمارەیەك خانووشیان سووتاند.

گوندی ڕەشاد شیعەنشینە و گوندەكەی دیكە كە هێرشی پەرچەكرداری كرابووەسەر، سوننەنشینە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید یه‌کسانبوو، به‌ڵام لوتکه‌ی به‌رنه‌دا

بابەتی دواتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: 48 ملیۆن كەس لە جیهاندا بەهۆی ململانێكانەوە ئاوارەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرژمێری: ئەوانەی تۆمارنەکراون لە ماڵەکانیان بمێننەوە و چاوەڕێی هاتنی بژمێرەکان بکەن

‎لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرپەرشتی سەرژمێری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری و…
Total
0
Share