سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، له چاكسازیكردن سه‌ركه‌وتووبووین و توانیمان دۆخی هه‌رێمی كوردستان باشتر بكه‌ین و دەشڵێت، “پاڵپشتی تەواو لە ئازادیی دەربڕین و ڕۆژنامەوانی دەکەین”.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە وتەیەكیدا لەمیانەی دیداری میری ڕایگەیاند، “كاتێك ئێمه ئه‌ركی ئه‌و كابینه‌یه‌مان له‌ئه‌ستۆ گرت، رامانگه‌یاند كه چاكسازی ده‌كه‌ین، كاتێكیش ئۆفیسم وه‌رگرت، ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ئالنگاری بووینه‌وه، له‌وانه‌ش: بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و داكه‌وتنی كه‌رتی بازرگانی و بزنس، وێڕای بوونی چه‌ندین كێشه‌ی ئه‌منی له ناوچه‌كه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گرفتانه‌ش، ئێمه له هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاكسازیكردن به‌رده‌وام بووین، هه‌رچه‌ند كارێكی ئاسان نه‌بوو”.
وتیشی، “له چاكسازیكردن توانیمان سه‌ركه‌وتوو بین و نه‌ك ته‌نها ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنین، به‌ڵكو توانیمان دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش باشتر بكه‌ین”.
“گەندەڵی بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە بە پێداگیرییەوە کار بۆ لە ڕەگەوە دەرهێنانی گەندەڵی دەکەم” مەسرور بارزانی وای وت.
دەربارەی كەرتی وزەش ئەوەی خستەڕوو، حكومەتی هەرێم پلانی هەیە بۆ بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، هەوڵ دەدەن زۆرینەی داهاتی سامانە سروشتییەکان بۆ خزمەتی خەڵك بەکاربهێنن.
سەبارە بە دۆخی هەرێم و شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان توركیا و پەكەكە، سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “ئێمه پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا فرەڕەهەند و فراوانن و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئه‌و وڵاته بەسوود بووە بۆ هەردوولا”.
وتیشی، “نامانەوێت ململانێی تورکیا و پەکەکە لە کوردستان بمێنێ، پێویستە پەکەکە لەو ناوچانە نەمێنێت و تورکیاش بکشێتەوە و ڕێز لە بارودۆخی ناوخۆیی وڵاتان بگیرێت”.
لە كۆتایشیدا مه‌سرور بارزانی ئەوەی خستەڕوو، “پاڵپشتی تەواو لە ئازادیی دەربڕین و ڕۆژنامەوانی دەکەین و هیچ کۆتوبەندێك لەسەر ئازادی و ئازادیی ڕادەربڕین دانانێن”.