وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم چەند ڕێنماییەكی تایبەت بە شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ دەركرد و تیایدا بەپێی ناوچەكان شایستەكان دیاریكراوە.
ڕێنماییەكان ئەمڕۆ بە ئیمزای ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری بە ژمارە (14) دەرچووە و تیایدا بە شەش خاڵ کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی گوند و شارەدێ و سەنتەری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە دیاریكراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێنماییەكە لە 1ی ئەیلولی ئەمساڵەوە جێبەجێدەکرێت و لە ڕۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
دەقی ڕێنماییەكە: