سبەینێ ئارسیناڵ وەڵامی جۆ کۆڵ دەداتەوە؟

جۆ کۆڵ، ئەستێرەی دێرینی ئینگلتەرا پێیوایە، یانەی ئارسیناڵ تاوەکو ئەم ساتە هیچ دەستکەوتێکی نەبووە و چێڵسی دەتوانێت کێبڕکێیان بکات بۆ گرتنی لووتکەی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ.

ئەستێرەی پێشووی چێڵسی، جۆ کۆڵ بە ڕۆژنامەی “زە سەن”ی ڕاگەیاندووە، “دەبێت درک بەو ڕاستییە بکەین کە تاوەکو ئەم ساتە ئارسیناڵ هیچی نەکردووە و هیچ دەستکەوتێکیشی نەبووە، ئەوان پێوەری بەرزیان بۆخۆیان داناوە.”

هەروەها دەڵێت، “ئارسیناڵ بەو پێوەرە بەرزە هیچی دەستنەکەوتووە، بەڵام دەتوانم بڵێم لەسەر ڕێڕەوی ڕاستن، چێڵسی بیست ساڵە لە چەندین جەمسەرەوە کێبڕکێی ناسناوەکان دەکات، دەکرێت بڵێم چێڵسی سەرکەوتووترین یانەی ئینگلتەرایە، هێشتا پێموایە لەوە زیاتریان پێدەکرێت و لە ماوەی داهاتوودا دەتوانن بەسەر ئارسیناڵیشدا باز بدەن.”

ئارسیناڵ لەم وەرزەدا لووتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرای گرتووە، جیاوازییان لەگەڵ چێڵسی ڕکابەریدا 10 خاڵە.

بڕیارە سبەینێ (یەکشەممە)، دوو زەبەلاحەکەی شاری لەندەن لە یاریگای “ستامفۆرد بریج” ڕووبەڕووببنەوە، پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا ئارسیناڵ وەڵامی لێدوانەکانی جۆ کۆڵ دەداتەوە؟

بابەتی پێشتر

وازهێنانی پیکێ، دوو دەرگای دیکەی لە بارسا کردەوە

بابەتی دواتر

پارێزگاری سلێمانی گرفتی ئێستای دابەشكردنی نەوتی سپی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share