ئەمریکا لە هەڕەشەكانی سەر یۆنامی و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق نیگەرانە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەرکۆنەی هەڕەشەکانی سەر نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان – یۆنامی و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، “پێشوازی لە ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی عێراق، پیرۆزباییش لە گەل و حکومەتی عێراق دەکەین بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی ئاشتییانە، كە هەلی دا بە عێراقییەکان بۆ دیاریکردنی داهاتووی خۆیان”.

هەروەها سەرکۆنەی هەڕەشەکانی ئەمدواییەی سەر نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات، جەختدەکاتەوە کە پێویستە هەموو لایەنەکان ڕێز لە سەروەریی یاسا و پاکیی هەڵبژاردنەکان بگرن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ، ئەمریکا کار لەگەڵ حکومەتی نوێدا دەکات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان، لەناویشیاندا سەقامگیریی عێراق، گەشەپێدانی ئابوری، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، سەربەخۆیی وزە، ئاووهەوا و پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ”.

بابەتی پێشتر

پەنابەران.. قوربانیی شەڕی نێوان لۆکاشینکۆ و یەکێتیی ئەوروپا

بابەتی دواتر

پشیلەیەک کارەبا لە نەخۆشانی کۆرۆنا لە چوارقوڕنە دەکوژێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share