پشیلەیەک کارەبا لە نەخۆشانی کۆرۆنا لە چوارقوڕنە دەکوژێنێتەوە

دوێنێ دووشەممە، بەهۆی پشیلەیەکەوە کێشەیەکی تەکنیکی لە کارەبای نەخۆشخانەی ژیان لە چوارقوڕنە دروستبوو، پاشان کارەبای نەخۆشخانەکە کوژایەوە.

لەسەر ڕووداوەکە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، “نەخۆشخانەی (ژیان)ی تایبەت بە کۆرۆنا لە چوارقوڕنە، ڕۆژی دووشەممە تیمەکانی کارەبا لە پچڕانی کارەباکەی ئاگاداردەکاتەوە و دواتر دەرکەوت پشیلەیەک هۆکاری پچڕانەکە بووە”.

کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، “تیمی کارەبا چوونە شوێنەکە و پاش پشکنینی کارەبای نەخۆشخانەکە، هۆکاری پچڕانی کارەباکە دەدۆزنەوە، بەوەی پشیلەیەک چووەتە ناو بگۆری کارەبای نەخۆشخانە و بووەتە هۆی فڕێدانەوەی دوو فیوز و پچرانی کارەباکەیان”.

وەک لە وێنەکانی دوای ڕووداوەکە دەردەکەوێت، پیشلەکە بەهۆی بەركەوتنی بە تەزووی كارەبا، مرداربووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری زیندانیانی بادینان: گەڕێکی دیکەى سکاڵا دژ بە چالاکوانانی بادینان بەرزکراوەتەوە

نوێنەری زیندانیانی بادینان رایگەیاند،  لەلایەن پارتی دیموکراتیی کوردستانەوە گەڕێکی دیکەى سکاڵا دژ بە چالاکوانانی بادینان بەرزکراوەتەوە. ئەیهان سەعید…
Total
0
Share