سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی دیاریكرد

روانگەی تەمیری گەردوونناسیی سعودی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ لە ئاسمان نەبینراوە و رۆژی سێشەممە دەبێتە تەواوكەری مانگی رەمەزان و رۆژی چوارشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، روانگەی تەمیری گەردوونناسی سعودیە بڵاویكردووەتەوە كە چاودێریی بینی مانگ كراوە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ لە ئاسمان بەدی نەكراوە و سبەی سێشەممە دەبێتە تەواوكاری مانگی رەمەزان و رۆژی چوارشەممە یەكەم رۆژی جەژنە.

كەمێك پێش ئێستا وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بڵاویكردەوە كە رۆژی سێشەممە دەبێتە تەواوكەری مانگی رەمەزان و رۆژی چوارشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی: خۆتان ماندوو مەكەن هەڵوێستی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرامبەر بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناگۆڕێت

بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی، سەبارەت بە هەڵوێستی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ…
Total
0
Share