هەناردەی نەوتی هەرێم بە رێژەی 86% زیاددەکات

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیاى نەوتى باکوور رایدەگەیەنێت، لە مانگى داهاتووەوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان زیاددەکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارە لە مانگی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی هەرێم بگاتە 250 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا؛ بەوەش بەراورد بە ئەم مانگە، %86 زیاددەکات.

وتیشی، نەوتى هەرێمى کوردستان هەمان تایبەتمەندیی نەوتى کەرکوکى هەیە، هەر بۆیە لە بەندەرى جەیهان بەناوى ‘نەوتى کەرکوک’ـەوە دەفرۆشرێت.

رۆژى 27ـى 4ـی ئەمساڵ، دواى دوو ساڵ و نیو لە راگرتن، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا دەستیپێکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: بە بارمتەگرتنی مووچە و بژێویی هاوڵاتییان تەواوکردنی جینۆسایدی خەڵکی کوردستانە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە بارمتەگرتنی مووچە و بژێویی هاوڵاتییان تەواوکردنی جینۆسایدی خەڵکی کوردستانە، دەست لە قۆرغکردنی داهاتی گشتیی…
Total
0
Share