ئەپیکور: ئامادەین دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەینەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایدەگەیەنێت، پشتیوانیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن و ئامادەن دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەنەوە.

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، “رۆژی 12ـی 7ـی 2025، ئەندامانی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان و نوێنەرانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی چالاکی بواری نەوت کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کۆبوونەتەوە”.

دەشڵێت، “کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان جەختیانکردووەتەوە، ئامادەن راستەوخۆ دەستت بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەنەوە لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا، ئەگەر رێککەوتنێکی نووسراو و پابەندکراو هەبێت کە تێیدا دڵنیایی بدرێت لە شێوازی پارەدان و رێزگرتن لە گرێبەستە بەرکار و یاساییەکان، هاوکات چارەسەری ئەو پارەیەش بکرێت کە هێشتا نەدراوەتە کۆمپانیاکان”.

ئاماژە بەوەشدەکات، “پێویستە شێوازی پارەدان بە کۆمپانیاکان شەفاف، روون و پەسەند بێت لەلای کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی هەرێم، دواتر بە رێگای کاش، یاخود گواستنەوەی پشکی شایستە وەک خۆی، بدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو خاوەنکارانەی قەرزدارى دەستەبەرى کۆمەڵایەتیى کرێکارانن ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی کار ئەو خاوەنکارانە ئاگاداردەکاتەوە کە قەرزدارى دەستەبەرى کۆمەڵایەتیى کرێکارانن. وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند،…
Total
0
Share