وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕاگەیاند و لینکی گەڕان بەدوای ئەنجامەکاندا بەردەستکرا.
عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەمە وردەکاری و داتای وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان لەهەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2021-2022) ڕادەگەیەنرێت.
لە 30ی ئەیلولەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا سیستمی زانكۆلاینی كاراكردووە و چەند جارێكیش ماوەی كاراكردنی لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچووانی دوازدەی ئامادەیی بۆ ئەوەی فۆڕمی (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە درێژكردەوە.