كاردانەوەی رۆناڵدۆ دوای پێنج گۆڵەكەی لیڤەرپوڵ

رۆناڵدۆی پورتوگالی جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەنجامی یانەكە شایستەی هاندەران نییە و پێویستە ریزەكانیان رێك بخەنەوە.

یانەی مانچستەر یونایتد بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر بە یانەی لیڤەرپوڵ دۆڕا و لەپلەی حەوتەمی ریزبەندی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت.

پاش یارییەكە رۆناڵدۆ ئاماژەی بەوەدا كە ئەنجامەكانیان بەو جۆرە نییە كە هەوڵی بۆ دەدەن.

رۆناڵدۆ لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانی خۆی باسی لەوە كردوە كە هاندەران شایستەی ئەنجامی لەوە باشترن.

دەشڵێت: “نابێت لۆمەی كەس بكەین و ئەركەكە لەسەر خۆمانە بۆ ئەوەی دۆخەكە رێك بكەینەوە”.

مانچستەر یونایتد لەخولی ئینگلتەرا نۆ یاریی كردووە، چوار بردنەوە و دوو یەكسان بوون و سێ شكستی تۆماركردووە.

بابەتی پێشتر

جەمال کۆچەر: دەستگیرکردنی چالاکوانانی بادینان دەنگەکانی منیان بەرزکردەوە

بابەتی دواتر

لە "ئێستا"وە ئەنجامەکانی زانکۆلاین وەربگرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share