سلێمانی.. کافتریایەک بەهۆی نەبوونی هیچ مۆڵەتێک و مەرجی تەندروستی داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی نەبوونی هیچ مۆڵەتێک و مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکان کافتریای “نەعنا”ی داخست و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، درەنگانی شەوی ڕابردوو کافتریای “نەعنا”یان داخستووە، کە دەکەوێتە گەڕەکی شەکرەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کافتریاکە هیچ مۆڵەتێکی لە مۆڵەتەکانی قائیمقامیەت، گەشتوگوزار و تەندروستی نەبووە، سەرەڕای ئەوەش لە پشکنینی لیژنەکاندا دەرکەوتووە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نییە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، کافتریاکە داخراوە و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

دەیان كەسی پەیوەندیدار بە داعش لە كامپی هۆل دەستگیركران

بابەتی دواتر

سەرۆك هۆزێك ڕووداوێكی ڕزگاربوون لە مردنی سەدام و دوو كوڕەكەی لە ساڵی 2003دا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share