به‌رشلۆنه‌ یوڤی کوتا به‌زه‌ویدا و یونایتد ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر لایپزیگ تۆمارکرد

TURIN, ITALY – OCTOBER 28: Ousmane Dembele of Barcelona attempts to control the ball whilst under pressure during the UEFA Champions League Group G stage match between Juventus and FC Barcelona at Juventus Stadium on October 28, 2020 in Turin, Italy. Sporting stadiums around Italy remain under strict restrictions due to the Coronavirus Pandemic as Government social distancing laws prohibit fans inside venues resulting in games being played behind closed doors. (Photo by Valerio Pennicino/Getty Images)

 

له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یوڤانتۆس تۆمارکرد.

یه‌کێک له‌ گرنگترین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ له‌ ئالیانز ستادیه‌م له‌ نێوان یانه‌ی یوڤانتۆسی خاوه‌ن یاریگا و به‌رشلۆنه‌ی میوان ئه‌نجامدرا، ئه‌ستێره‌کانی بلاوگرانا به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد. گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی ١٤ و ٩١ له‌لایه‌ن عوسمان دیمبیلی و لیۆ مێسییه‌وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، به‌رشلۆنه‌ی کومان به‌ کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ له‌ دوو روبه‌ڕوبوونه‌وه‌، لوتکه‌ی گروپی حه‌وته‌می گرت، هه‌روه‌ها یانه‌ی یوڤانتۆس به‌ سێ خاڵه‌وه‌ بۆ پله‌ی دووه‌م دابه‌زی.

له‌ ڕوبه‌روبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌دا، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری لایپزیگی ئه‌ڵمانی کرد و یانه‌ی خانه‌خوێ ئه‌نجامێکی فراوانی تۆمارکرد.

زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئینگلته‌را به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆڵی بێوه‌ڵام بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد، گۆڵه‌کان له‌ خوله‌که‌کانی ٢١ و ٧٦ و ٧٨ و ٨٧ و ٩٠ له‌لایه‌ن ماسۆن گرینوود و مارکۆس ڕاشفۆرده‌وه‌ (سێ گۆڵ)، ئانتۆنی مارتیاله‌وه‌ تۆمارکران.

به‌ بردنه‌وه‌ له‌ لایپزیگ و کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ، یونایتد پله‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌می گرت، یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌که‌ش به‌ سێ خاڵه‌وه‌ له ‌پله‌ی سێیه‌مدا جێگیربوو.

ئه‌نجامه‌کانی تۆمارکراوه‌کانی دیکه‌:

ئیشبیلیه‌ ١-٠ ستاد ڕینس

فرینسڤاروشی ٢-٢ دینامۆ کیێڤ

کله‌پ بروج ١-١ لازیۆ

بوروسیا دۆرتمۆند ٢-٠ زینیت سانت پترسبۆرگ

بابەتی پێشتر

پاریس و چێڵسی سێ خاڵی گه‌ڕی دووه‌می چامپیۆنزلیگیان ده‌سته‌به‌رکرد

بابەتی دواتر

کورد پێنج کورسیی هەڵبژاردنی لە کەرکوک دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share