کورد پێنج کورسیی هەڵبژاردنی لە کەرکوک دەبێت

درەنگانی شەوی ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوایین بەشی بڕگەی بازنەکانی هەڵبژاردنی لە پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەکان پەسەندکرد، كە تایبەت بوو بە پارێزگای كەركوك.

ڕێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یەكەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کەرکوک بۆ سێ بازنەی هەڵبژاردن دابەشکرا، بازنەی کورد پێنج کورسی، عەرەب چوار و بازنەی تورکمانەکان سێ کورسی”.

ڕۆژی سێشەممە 27ی تشرینی یەکەم، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بازنەکانی تایبەت بە پارێزگای موسڵ-ی لە پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەکان پەسەندکرد، تەنها کەرکوک مابووەوە، کە ئەوکات ڕێزان شێخ دلێر بە ئێستای ڕاگەیاند، هەوڵدەدرێت بەشی کورد زەوت بکرێت و چوار کورسی لە پارێزگای کەرکوک بۆ تەرخانبکرێت، بۆیە بەهۆی ناکۆکیی نێوان کورد و پێکهاتەکانی ترەوە، دانیشتنی پەرلەمان و پەسەندکردنی ئەو بڕگەیە بۆ دوێنێ دواخرا.

شێوازی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردنی كەركوك، وەك ئەوەی پەرلەمان پەسەندیكرد:

بابەتی پێشتر

به‌رشلۆنه‌ یوڤی کوتا به‌زه‌ویدا و یونایتد ئه‌نجامێکی گه‌وره‌ی به‌رانبه‌ر لایپزیگ تۆمارکرد

بابەتی دواتر

زیاتر لە '600 منداڵی چەكدارانی بیانیی داعش' لە كامپەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەستبەسەرن

بابەتی پەیوەندیدار