(ڤیدیۆ) کلاسیکۆی فه‌ره‌نسا به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات

یانه‌ی پاریس سان جێرمان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ١١ی خولی فه‌ره‌نسای به‌رامبه‌ر مارسیلیا ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ یه‌کسانبوون به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ١١ی خولی پله‌ یه‌کی فه‌ره‌نسا، یانه‌ی مارسیلیا له‌ ستاد ڤیلۆدرۆم میوانداریی یانه‌ی پاریس سان جێرمانی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی (0-0) کۆتاییهات.

سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ خوله‌کی 57 ئه‌شره‌ف حه‌کیمی به‌رگریکاری پاریس به ‌کارتی سوور له‌ یاریگا کرایه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام یانه‌ی خانه‌خوێ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو له‌ تۆمارکردنی گۆڵ، هه‌روه‌ها ئه‌ستێره‌کانی پاریس به‌هه‌مان شێوه‌ له‌به‌رده‌م گۆڵی ئه‌ستێره‌کانی باشووردا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌، پاریس سان جێرمان به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 28 خاڵ له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامبوو، هه‌روه‌ها یانه‌ی مارسیلیا به‌ 18 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندییدا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی: تەلەفون زۆر بەکاردەهێنم و لە کاتی پشووەکاندا باوکم گۆشت دەبرژێنێت

ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، لیۆ مێسی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئۆلێ”ی ئەرجەنتینی ئەنجامدا، لەبارەی چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە کەسایەتیی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ دوو خاڵی لەدەستدا و بە شێوەیەکی کاتیی گەڕایەوە لوتکەی پریمەرلیگ

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی دەیەمی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی لیڤەرپوڵ یەکسانبوونی بەرانبەر برایتۆن تۆمارکرد. لە چوارچێوەی…
Total
0
Share