یوڤانتۆس بۆ دیبالا: پەشیمانبووینەوە، یان کەمتر، یان بڕۆ

یانەی یوڤانتۆس کۆتا ئۆفەری بۆ نوێکردنەوەی بۆندی دیبالا پێشکەش کردووە و چاوەڕوانی وەڵامی کۆتاییە

بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس پەشێمانبوونەتەوە لەو بۆندەی، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا پێشکەشی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی-یان کردووە.

لە دوایین یاریی یانەی یوڤانتۆس بەرامبەر ئودینێزی، پاولۆ دیبالا گۆڵێکی تۆمارکرد، بەڵام لەبەردەم چاوی کامێراکاندا توڕە دەرکەوت، تۆڕی (DAZN) هەوڵیدا چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجامبدات، بەڵام یاریزانەکە داوایکردووە هەموو گفتوگۆیەک لەبارەی بۆندەکەیەوە تاوەکو کاتێکی نادیار دوابخرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی تۆڕی “سکای سپۆرت”، دانیێل ماری، لە چەند مانگی ڕابردوودا ئیدارەی بیانکۆنێری ئۆفەرێکی نوێیان بە مووچەی ساڵانەی هەشت ملیۆن یورۆ، هەروەها دوو ملیۆنی دیکە وەک پاداشت پێشکەشی “لاگۆیا” کردووە، یاریزانەکە بڕیاریداوە بیر لە ئۆفەرەکە بکاتەوە، بەڵام ئەوەی لە ئێستادا ڕوویداوە چاوەڕواننەکراو بووە.

ماری جەختی لەوە کردووەتەوە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەڕێوەبەرانی یوڤی لە ئۆفەرەکە پەشیمانبوونەتەوە، داوایان لە لێپرسراوی کارەکانی دیبالا کردووە بە پارەیەکی زۆر کەمتر قایلببێت بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی، پێشیانڕاگەیاندوون، کە ئەگەر بەو بڕە کەمترە قایلنەبن، ئەوا دەرگای ڕۆیشتن بەبێ بەرامبەر بەڕوویاندا کراوەیە.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ ئۆفەرێکی نوێی پێشکەشی فیۆرنتینا کردووە

بابەتی دواتر

وەزیری وەرزشی فەرەنسا هۆشداری بە دیۆکۆڤیچ دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share