مانێ لە پاریس ئامادە دەبێت

دوای پێکانێکی سەخت و دوو مانگ و نیو دوورکەوتنەوە، سادیۆ مانێ گەڕایەوە بۆ مەشقەکردن لەگەڵ یانەی بایرن میونشن.

مانێ پێش مۆندیال دووچاری پێکان بوو، بەو هۆیەوە نەیتوانی بە درێسی هەڵبژاردەی سەنیگالەوە بەشداریی پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکە بکات.

ئەستێرەکەی سەنیگال ئەمڕۆ سێشەممە، لەسەر فرێز دەستی بە مەشقکردن لەگەڵ بایرن میونشن کردەوە، پێشبینیش دەکرێت چەند هەفتەیەکی پێویست بێت بۆ گەڕاندنەوەی لە سەددا سەدی توانا جەستەییەکانی.

یانە باڤارییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کلیپێکی ڤیدیۆیی گەڕانەوەی مانێی بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان بڵاوکردەوە، لەسەر کلیپەکە نووسراوە “خۆشحاڵین جارێکی دیکە دەتوانیت ڕابکەیت.”

بەپێی زانیارییەکانی “تی زێد”، ئەگەر کەموکورتی لە قۆناغی گەڕانەوەدا ڕوونەدات، یاریزانە ئەسمەرەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاریس سان جێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەکان ئامادە دەبێت.

بابەتی پێشتر

سەڵاح هێڵی سوور نییە و جێگرەوەی لە یوڤانتۆسە

بابەتی دواتر

کلاسیکۆی مایسترۆکان (چاڤی – چابی) ڕوودەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share