به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزەزانی هه‌رێم ئاشكرایدەكات، به‌پێی پێشبینیه‌كان هه‌فته‌ی داهاتوو بارانبارین به‌شێك له ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و پلەكانی گەرماش دادەبەزن.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، ”به‌پێی پێشبینیه‌كان هه‌فته‌ی داهاتوو باران به‌شێك له ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه، پێشبینی ئەوەش دەكرێت پلەكانی گەرمی بەڕێژەی بەرچاو دابەزن و ئەگەری بەفربارین لەناوچە شاخاوییەكانیش لە ئارادایە”.
كەشناسی پێشبینی ئەوەشی كردووە، ”ئاسمانی بەشێک لە ناوچەکانی دیکە ساماڵ و پەڵەهەور بێت و خێرایی با 10 تا 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بێت.”