ڕاپۆرتێک: لەماوەی چوار ساڵدا پێنج منداڵی کورد لە ئێران لە سێدارە دراون

ڕێکخراوی هەنگاو کە گرنگی بە مافی مرۆڤ دەدات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایکردووە، لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا 391 هاوڵاتیی کورد بە تۆمەتی جیا جیا لەسێدارە دراون و لەو ژمارەیەش پێنج کەسیان منداڵ بوون.

ڕێکخراوی هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات، “لە ساڵی 2016 وە تا ئێستا لە کۆی شارە کوردنیشینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان 391 کەس لە سێداردراون لەو ژمارەیەش 46 کەسیان بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی بوون”.

ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە ئاشکرایکردووە، لەو ژمارەیە لە لەسێدارەدانی هاوڵاتییانی کورد لە ٪49ی کە زۆرترینە بەهۆی کوشتنی بە ئەنقەستەوە بووە و لە ٪12ی بەندکراوی سیاسیی و مەزهەبی بووە و لە ٪37 پەیوەندی بە مادەی هۆشبەرەوە هەبووە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە 12هاوڵاتیی کورد لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکاندا لەسێدارە دراون و لەوکاتەدا سەدان کەس ئامادەبوون.

لەو ژمارەیە لە لەسێدارەدانی هاوڵاتیانی کورد شاری ورمێ زۆرترین حاڵەتی بەردەکەوێت و لە دوای ئەو هەریەک لە شارەکانی کرماشان و سنە دێن.

بابەتی پێشتر

ڤێتنام.. لافاو 17 كەسی خنكاند

بابەتی دواتر

پارتی كرێكاران: جۆنسن قەیرانی كۆرۆنای لەدەستدەرچووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share