ئەتلەتیکۆ سێ سیناریۆی بۆ گریزمان ئامادە کردووە

ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادە نییە گرێبەستی هەمیشەیی بە (40) ملیۆن یورۆ لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی واژۆ بکات.

بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”، ئەگەر گریزمان لەسەددا 50ی یارییەکانی ئەم وەرزە بەشداری بکات، ئیدارەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ناچار دەبێت بە (40) ملیۆن یورۆ گرێبەستی هەمیشەیی پێشکەشی بەرشلۆنە بکات، بۆ ئەو مەبەستەش سێ سیناریۆیان ئامادە کردووە.

یەکەم: کەمکردنەوەی نرخەکەی لە (40) ملیۆن یورۆ-وە بۆ (20) ملیۆن، ئەم بڕیارە بۆ بارسا مەحاڵ نییە.

دووەم: کەمکردنەوەی مووچەکەی بە ڕێژەی لەسەددا 30، بەو جۆرە ئامادەن (40) ملیۆن بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.

سێیەم: بەشداریکردنی یاریزانەکە 30 خولەک لە هەر یارییەکدا، کە کەمتر لە لەسەددا 50 دەکات، بەم ڕێگەچارەیە سوودی لێوەردەگرن و بەبێ بەرامبەر وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە.

بابەتی پێشتر

"وشکبوونەوە" لە زیادبووندایە.. ئەو پەیامانە چین کە ئاووهەوا دەیاننێرێت؟

بابەتی دواتر

بۆریل: وەڵامی ئێران بۆ پێشنیارەكەی ئەوروپا دەربارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی شیاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share