(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە کامپ نو سێ خاڵی کلاسیکۆی لە بەرشلۆنە داماڵی

یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید بووەوە، یارییەکە بەبردنەوەی ئەستێرەکانی ئەنچلۆتی کۆتاییهات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو یاریی هەفتەی دەیەمی خولی ئیسپانیای بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ڕیاڵ کۆتاییهات.

گۆڵی یەکەمی مێرەنگی لە خولەکی 32 لەلایەن داڤید ئالابای بەرگریکارەوە تۆمارکرا، گۆڵی دووەمیش لە خولەکی 94 لەلایەن لوکاس ڤاسکێزەوە تۆمارکرا، لە دواین ساتەکانیشدا (خولەکی 97) سێرجیۆ ئەگوێرۆ گۆلێکی بۆ بارسا تۆمارکرد، بەڵام بەهۆی کەمی کاتەوە نەیانتوانی ئەنجامەکە هاوتابکەنەوە و یارییەکە (2-1) کۆتاییهات.

https://streamable.com/9zh3wl

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی شاهانەی مەدرید سێ خاڵی گرنگی کلاسیکۆی چنییەوە و لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا بە 20 خاڵەوە جێگیربوو.

لەبەرامبەردا یانەی بەرشلۆنەی کەتەلۆنی بە 15 خاڵەوە بۆ پلەی هەشتەم دابەزی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 (ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی یوروپا لیگ یه‌کسانبوو و دۆرتمۆند شکستیهێنا

یارییه‌کانی چوونی قۆناغی 16ی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مدا یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌،…
Total
0
Share