پێنج وەڵامی ڕۆناڵدینیۆ لەبارەی بەرشلۆنەوە

ڕۆناڵدینیۆ لەنێو یانەی بەرشلۆنەدا هەمیشە دەنگێکی بوێر و باڵا بووە، لە چاوپێکەوتنێکدا بۆچوونی خۆی بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دەردەخات.

ڕۆناڵدینیۆی ئەفسانە، بارودۆخی ئێستای ئازولگرانا لەگەڵ چاڤی شی دەکاتەوە، هەروەها هۆشداری دەداتە مەدرید.

کات کاتی بارسایە

“لە ئێستادا کاتم تەرخان کردووە بۆ ئەوەی بە باشی سەیری بارسا بکەم لەگەڵ چاڤی، لەگەڵ خۆیدا هیوای بۆ هێناوین، وەک هاوڕێ و هاوکارێکی پێشووم توانیویەتی خەڵک و منیش سەرسام بکات، وای کردووە کە بمانەوێت جارێکی تر سەیری بارسا بکەینەوە.”

 

دڵخۆشین بەوەی بارسا دووبارە بەباشی یاریی دەکات و ئەگەر هەیە ئەنجامی لالیگا لە چنگی ڕیاڵ مەدرید دەربکەن

 

 

چاڤی و کاری ڕاهێنان

“ئەو کاتەی چاڤی یاری دەکرد، خوێندنەوە و تێگەیشتنی بۆ کاری ڕاهێنان هەبوو، چونکە بە ئاشکرا دەمینی لە کاتی یاریکردندا ڕێنوێنی یاریزانانی دەکرد، ئەوەتا ئێستاش وامان لێدەکات جارێکی تر سەیری یارییەکانی بارسا بکەین.”

پەیامێک بۆ مەدرید

بارسا گەڕانەوەیەکی زۆر جوانی لە ئەنجامەکاندا کردووە، ئێمە لە کاتی خۆماندا کردمان (2003 لە دۆخێکی هاوشێوەدا مێزەکەیان بەسەر ڕیاڵ مەدریددا هەڵگێڕایەوە)، ئەگەر هەیە هەمان شت دووبارە ببێتەوە، وەک وتم، ئێمە دڵخۆشین بەوەی کە بارسا دووبارە بەباشی یاری دەکات و پێم وایە هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە.”

 

ڕۆیشتنی مێسی سوپرایز بوو، نەک تەنها بۆ من، بەڵکو بۆ هەموو کەسێک

 

دەبێت بە ڕاهێنەر؟

ڕاستییەکە ئەوەیە کە من هەرگیز خۆمم بەو شێوەیە نەبینیوە، لەوانەیە لە داهاتوودا ببم بە ڕاهێنەر، کاتێک فێری ئەوە دەبم زیاتر خۆڕاگر بم (بە پێکەنینەوە). قورسە کاتێک تۆپی پێ بەجێدەهێڵیت و دەبیتە بینەری یاری و یاریزانان، دەتەوێت یاریزانانی تر بەو جۆرە کار بکەن کە دەتەوێت، بەڵام بۆت دەردەکەوێت ئەو کارە زۆر زەحمەتە بۆ ئەوان ئەنجامی بدەن. بۆیە من هێشتا ئارامیم نییە.”

ڕۆیشتنی مێسی

“ڕۆیشتنی مێسی سوپرایز بوو، نەک تەنها بۆ من، بەڵکو بۆ هەموو کەسێک، هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە بە درێسێکی ترەوە بیبینم، بەڵام لە کۆتاییدا ئەوانە شتانێکن لە تۆپی پێدا ڕوو دەدەن، بۆ من گرنگ ئەوەیە دڵخۆش بێت، گرنگ نییە لە کوێیە، ئەوە بیرکردنەوەی منە لەبارەی مێسی-یەوە.”

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەوە..دوو فەرمانگە تا ئێستا مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە

بابەتی دواتر

"خانمە پیرەکە" عاشقی یاریزانێکی چێڵسی بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share