دەیان ملیۆن دەستكێشی بەكارهاتوو بەسەر ئەمریكادا ساغكراونەتەوە

كۆمپانیاكانی تایلاند، دەیان ملیۆن دەستكێشی ماوەبەسەرچوو، ژەهراوی و بەكارهاتوویان هەناردەی ئەمریكا كردووە و لەو وڵاتەدا ساغیانكردوونەتەوە.

دەستكێشەكان پزیشكی بوون و لەو جۆرانەبوون كە بۆ خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا بەكاردەهێنرێن و لەكاتی كەرەنتینەدا ڕەوانەی ئەمریكا كراون، تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن ڕاپۆرتێكی بنكۆڵكاری لەو بارەیەوە كردووە و ئاشكرایكردووە، دەسەڵاتدارانی ئەمریكا و تایلاند لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە و ئەمریكا بە “دۆزێكی مەترسیدار” ناوەزدی دەكات.

دۆگڵاس شتاین، پسپۆڕی پیشەسازیی بەرهەمە ساختەكان دەڵێت، “لە ئێستادا ئەو دەستكێشانە مەترسیدارترین كەرەستەن لەسەر ڕووی زەوی”.

بەپێی وتەی ئەو پسپۆڕە، ژمارەیەكی ئێجگار زۆری دەستكێشی پیس و بەكارهاتوو براونەتە ئەمریكا و ئێستا دەسەڵاتداران پێیدەزانن”.

زانیارییەكان ئاشكرایدەكەن، لە ساڵی ڕابردوو و سەرەتای ئەمساڵدا ئیدارەی ئەمریكا دەرگای بەڕووی كۆمپانیاكانی تایلانددا كردووەتەوە بۆ ئەوەی دەستكێشی پزیشكی هەناردەی ئەمریكا بكەن.

بەهاری ئەمساڵ، كۆمپانیایەكی ئەمریكی دەستەی گومرك و پاراستنی سنوور و كارگێڕیی خۆراك و دەرمانی وڵاتەكەی ئاگاداركردووەتەوە لەوەی بارێكی دەستكێشی پیس و بەكارهاتووی لە تایلاندەوە پێگەیشتووە، ئەوكات بابەتەكە ئاشكرابووە كە دەیان ملیۆن دەستكێشی لەو جۆرە براونەتە ئەمریكا.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دۆخی تەندروستیی كۆسرەت ڕەسوڵەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دەنگۆی لابردنی هەندێک وانەی ئیسلامی ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share