بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە یادی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، “لای ئێمە لاوان و گەنجان پێگەیەكی تایبەتیان هەیە”.

لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە،”بەڕێزان سكرتێر و سكرتاریەت و ئەندامانی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان لە یادی 26 ساڵەی دامەزراندنی رێكخراوەكەتاندا لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە ئێوە و تەواوی لاوانی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم”.
دەشڵێت، “لای ئێمە لاوان و گەنجان پێگەیەكی تایبەتیان هەیە و هەمیشە باوەڕم وایە هیچ پێشكەوتن و گۆڕانكارییەك لە هەرێمەكەمان بەبێ بەشداریی كارای لاوان بەدینایەت، بۆیە ئەركی هەموولایەكە هاوكارتان بن و پێزانینیان هەبێت بۆ ئەو خزمەتە گەورەیەی پێشكەشی دەكەن و خۆشم پشتیوانیی بەردەوامتان دەبم.

وتیشی، “هیوادارم بە سوودبینین لە پێشكەوتنەكانی سەردەم هاریكار و رێگانیشاندەری لاوان بن تاوەكو ئەوانیش بە گیانێكی داهێنەرانەوە هەوڵی بەرەوپێشبردنی كوردستانەكەمان بدەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار كە بە زەبری چەك ئۆتۆمبێلێكیان لە هاوڵاتییەك سەندبوو دەستگیركران

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە ئۆتۆمبێلێكیان بەزەبری چەك لە هاوڵاتییەك سەندبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی…
زیاتر ببینە

خاوەنی نووسینگەیەکی گەشتوگوزاری: راگرتنی گەشتەکان زیانی زۆری پێگەیاندووین

خاوەن نووسینگەیەکی گەشتوگوزاری، رایگەیاند، راگرتنی گەشتەکان زیانی زۆری پێگەیاندووین. سیڤان رەفیق، خاوەن نووسینگەیەکی گەشتوگوزاری لە سلێمانی، بە تۆڕی…
Total
0
Share