لایەنگرانی فەتح هەوڵی هەڵكوتانەسەر ناوچەی سەوزیان داوە

خۆپیشاندانی لایەنگرانی ئەو لیستانەی دەنگەكانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمان كەمیكردووە لە بەغداد درێژەی هەیە، ئێوارەی دوێنێ هەوڵیانداوە بچنەناو ناوچەی سەوز وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر ڕەتكردنەوەی داواكارییەكانیان لەلایەن كۆمسیۆنەوە.

بارگرژییەكە درەنگانی ئێوارەی دوێنێ شەممە بووە، بەهۆیەوە باڵیۆزخانەی ئەمریكا هاوكات لەگەڵ بەرەوپێشەوەچوونی خۆپیشاندەران زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێداوە.

دۆخەكە بەو جۆرە ماوەتەوە تا ئەوكاتەی تیمی تایبەت بە پاراستنی ناوچەی سەوز، ڕێگرییان لە خۆپیشاندەران كردووە دەروازەی ئەمنی ناوچەكە ببڕن. هاوكات هێزە ئەمنییەكانی عێراق پردی هەڵواسراو-یان داخستووە كە دەچێتەوەسەر ناوچەی سەوز.

پێشینەی ئەوانەی ناڕازین بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و دەڵێن ساختەكاری كراوە، هاوپەیمانی “فەتح” كە گروپەكانی نزیك لە ئێران لەخۆدەگرێت و دیارترینیشان گروپەكانی حەشدی شەعبی-یە و هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان هاوپەیمانییەكە تەنها 17 كورسی لەكۆی 329 كورسییەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستهێناوە، لەكاتێكدا 47 كورسی لە پەرلەمانی پێشوو هەبوو.

بابەتی پێشتر

کۆرۆنا کاریگەری لەسەر یادگەی کەسانی تووشبوو دروستدەکات تەنانەت گەنجانیش

بابەتی دواتر

پۆلیسی ئەڵمانیا 31 پەنابەری عێراقیی دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share