وەزیری دارایی: قەیرانی سیاسی نابێتە کێشە بۆ مووچە

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ڕەتیدەکاتەوە بەهۆی قەیرانی سیاسییەوە هیچ کێشەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دروست ببێت.

وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان ڕایگەیاند، “ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لە وەستانی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران یان دروستبوونی کێشە دەکەن بۆی، بەهۆی ئەوە قەیرانە سیاسییەی لە عێراق هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاری دەوڵەت بەهۆی نەبوونی بودجەوە ناوەستێت، لەبەرئەوەی بودجەیەکی دیکەمان هەیە کە بودجەی 2021ـە، لەڕێگەیەوە دەتوانرێت خەرجییەکان کە بڕەکەی 100 بۆ 120 تریلیۆن دینارە تەرخانبکرێت.

جەختیشیکردوە، لە ئەگەری چوونە ناو ساڵی 2023 بەبێ بوونی یاسای بودجە دەبێت بۆ خەرجییەکان پشت بە یاسای بودجەی 2021 ببەسترێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرانی یەکێتی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ژمارەیەک داواکارییان جێگیرکرد

لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق ئامادەیبوون، نوێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارەیەک داواکارییان جێگیرکرد لەبارەی…
Total
0
Share