پۆلیسی ئەڵمانیا 31 پەنابەری عێراقیی دەستگیرکرد

پۆلیسی ئەڵمانیا دەستگیرکرانی 31 پەنابەری عێراقیی لە ئۆتۆمبێلێکی بچوکدا ئاشکراکرد کە لەنێوان سنووری پۆڵەندا و ئەڵمانیا بوون و تەندروستییان باش نەبووە.

پێگەی DWی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، ئەو پەنابەرە عێراقییانە کە ژمارەیان 31 کەسبووە لە ویلایەتی مەڵکەنبورگ – فۆربۆمرن دەستگیرکراون، لە دوو ژن، 10 منداڵ و 19 پیاو پێکهاتبوون.

پۆلیسی ئەڵمانیا باسی لەوە کردووە، تەندروستیی منداڵەکان باشنەبووە و پێڵاوەکانیان تەڕبووە و بە کاغەزی ئەلەمنیۆم قاچەکانیان داپۆشرابوو ئەمەش تووشی برینداری کردبوون.

دوای دەستگیرکردنیان ئەو پەنابەرانە ڕەوانەی بنکەی پۆلیس باسفاڵک کراون.

هەریەکە لە ئەڵمانیا و پۆڵەندا حکومەتی بیلاڕوسیا تۆمەتباردەکەن بە ناردنی پەنابەران بەشێوەیەکی ڕێکخراو بۆ وڵاتەکانیان لەڕێگەی سنورەکانییەوە بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“دابەشكردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە هیچ مەترسییەكی بۆ سەر قەوارەی هەرێم نییە”

دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدادەوە بدرێت هیچ مەترسییەكی…
Total
0
Share