فەرمانبەرانی گرێبەست پەیامێک دەدەنە حکومەتی هەرێم

فەرمانبەرانی گرێبەست لە پەیامێکدا دوای داواکردنی بەهەمیشەیکردنی گرێبەستەکەیان ڕایدەگەیەنن، بوونی ئەوان وەک فەرمانبەر نەک بارگرانی نییە بۆ حکومەت بەڵکو ئەرکی سەرشانی حکومەت کەمدەکاتەوە.

لە پەیامەکەدا فەرمانبەرانی گرێبەست دەڵێن، “ڕووی داواکاریمان بە پلەی یەک ئاڕاستەی بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت هەرێم دەکەین، کە لە سوودی ئێمە و حکومەتەکەشی دوا بڕیار لەبارەی ئەم پرسەوە بدات، هاوکات داوا لە جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیر بەڕێزەکانیش دەکەین پشتیوانی داوا ڕەواکەمان بن”.

پەیامەکەی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ حکومەت ئاماژە بەوەشدەکات، ” ئەوە سەلمێندراوە کە بە هەمیشەیی بوونی فەرمانبەران گرێبەست مانگانە، بڕی دوو ملیار هەشت سەد و پێنج ملیۆن دینار بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنێتەوە، بە هەمیشەییبونمان هیچ بارگرانیەکی دارایی دروست ناکات”، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە نەک بارگرانی بۆ حکومەت دروست ناکەین، بەڵکو لەڕووی دارایی و ئیداریشەوە ئەرکی سەر شانی حکومەت ئاسانتر دەکەین”.

لەگەری وەڵامنەدانەوەی حکومەت فەرمانبەرانی گرێبەست ڕایدەگەیەنن، “بەدڵنیاییەوە ڕێگەی شەقام و فشاری مەدەنی دەگرینەبەر و گردبوونەوەی سەرتاسەری لە تەواوی هەرێم و بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدەین، بۆیە داواکارین وەک چۆن ئێمە خۆمان بە خزمەتکار و بەشێک لەم حکومەت دەزانین حکومەتیش بەدەم داوای ڕەوای ئێمەوە بێت”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌شێوه‌یه‌کی کاتی گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌می پریمه‌رلیگ

بابەتی دواتر

ئاستی جەماوەریی بایدن لە پاشەكشەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share