بەشێك لە هۆشدارییەكانی سەر ئاسمانی عێراق هەڵگیرا

فڕۆكەخانەی بەغداد

بەشێك لەو هۆشدارییەی لە ساڵی 2014ەوە بەهۆی داعشەوە لەسەر گەشتە ئاسمانییەكانی سەر ئاسمانی عێراق هەبوون هەڵگیرا.

جاسم عەبد عەلی، بەڕێوەبەر لە كۆمپانیای گشتیی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەكان لە عێراق ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەیەكی ڕێكخراوی فڕۆكەوانیی مەدەنیی نێودەوڵەتی (ئیكاو) و كۆمەڵەی گواستنەوەی ئاسمانی (ئیاتا) و ئەو كۆمپانیایانەی بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕن، بەشێك لەو هۆشدارییە ئاسمانییە هەڵگیرا كە لە ساڵی 2014 و لەسەردەمی شەڕی داعش سەپێندرابوو.

وتیشی، “كەمكردنەوەی هۆشداری لەسەر ئاسمانی عێراق هەنگاوێكی ئەرێنییە و كاریگەریی ئابووریی ڕوونی دەبێت و دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەو فڕۆكانەی بەسەر ئاسمانی عێراقدا تێپەڕدەبن و لە بەرامبەریشدا داهاتی گشتیی وڵات زیاددەكەن”.

لەلایەن فڕۆكەوانیی فیدڕاڵی (FAA)ەوە هۆشداری فڕۆكەوانان (NOTAM) تایبەت بە ئاسمانی عێراق كە واتای دۆخەكە ئاسایش نییە و مەترسیدارە بۆ فڕۆكە گوێزەرەوە ئەمریكییەكان و بۆ ماوەی هەشت ساڵ، گۆڕاوە بە دانەیەكی دیكە كە ئاماژە دەدات بەوەی بەرزیی زۆر لەسەروو 32 هەزار پێ ئاسایش و گونجاوە بۆ تێپەڕبوون لەلایەن كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانییەوە، وەك ئەوەی بەرپرسە عێراقییەكە ڕوونیكردەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا: لەهێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان لەسوریا سەرکردەیەکی دیاری ئەلقاعیدە کوژرا

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە 16 مانگ جارێک تووشی کۆرۆنا دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. 475 ڕۆژنامەنووس كوژراون

سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق ئاشكرایكرد، لە ساڵی 2003وە 475 ڕۆژنامەنووس كوژراون. موئەیەد لامی، نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق ڕایگەیاند، “هیچ…
Total
0
Share