توێژینەوەیەک: ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە 16 مانگ جارێک تووشی کۆرۆنا دەبن

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، تووشبوون بە کۆرۆنا بەرگریی هەمیشەیی لە کەسی تووشبوودا دروستناکات، ڤایرۆسەکە لە چەند مانگێکی کەمدا دەگەڕێتەوە.

گۆڤاری The Lancet کە تایبەتە بە بواری تەندروستی بڵاویکردەوە، توێژەرانی هەردوو زانکۆی یێڵ و نۆرس کارۆلینا لە توێژینەوەیەکیاندا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ڤاکسینیان وەرنەگرتووە دوای 16 بۆ 17 مانگ جارێکی دیکە تووشی کۆرۆنا دەبنەوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا تائێستا لەڕووی زانستییەوە ڤایرۆسێکی نوێیە و توێژینەوەکان لەبارەیەوە لەسەرەتادان، هەمیشە پرسیار لەبارەی ماوەی ئەو بەرگرییە دەکرێت کە دوای تووشبوونی کەسێک بە ڤایرۆسەکە دروستیدەکات، ڤایرۆسە هاوشێوەکانی پێشوو دەتوانن وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە.

توێژەران بەسەرۆکایەتیی جێفری تاونسند پسپۆڕی ڕوپێوییە زیندەییەکان لە زانکۆی یێڵ، پشکنینیان بۆ ئەو کەسانە کردووە کە تووشی کۆرۆنا بوون و ڤاکسین نەکراون گەیشتنە ئەو ئەنجامەی بەرگریی دروستبوو دوای تووشبوون هەمیشەیی نییە.

توێژینەوەکە داتاکانی شەش ڤایرۆسی هاوشێوەی کۆرۆنای پشکنیوە، کە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی 1948.

بەپێی ئەو داتایانەی لە ڤایرۆسە هاوشێوەکانی پێشووی کۆرۆناوە وەرگیراون، ماوەی گەڕانەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسێکی تووشبووی نەکوتراودا نزیکەی 16 مانگە.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، “لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری گەڕانەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسی تووشبوودا هەیە دوای سێ مانگ، یان کەمتریش.

بابەتی پێشتر

بەشێك لە هۆشدارییەكانی سەر ئاسمانی عێراق هەڵگیرا

بابەتی دواتر

فەرەنسا: چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران مەترسیدارن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک “دژە زیندەکان” کەمبووەتەوە و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە هۆکار دادەنرێت

ئەگەری هەیە دواجار هۆشدارییەکان بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیکەکان لە یەکێتیی ئەوروپادا کاردانەوەیان هەبووبێت، ئەنجامەکانی دەرکەوتبن. بەپێی ڕاپرسییەک کە…
Total
0
Share