موجتەبا خامنەیی: لە گەرووی هورمز سەرەتایەکی نوێ دەستپێدەکات

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە گەرووی هورمز سەرەتایەک دەستپێدەکات کە سوود بە ناوچەکە دەگەیەنێت.

موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، بوونی ئەمریکا، هۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیرییە لە ناوچەکەدا و جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە دەوڵەتانی کەنداو، سەرچاوەی گرژییە.

ڕاشیگەیاند، لە کەنداو و گەرووی هورمز لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدرێتەوە و ئێران چارەنووسی هاوبەشی لەگەڵ دراوسێکانی هەیە و کار بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە کەنداو دەکات و کۆتایی بە “پێشێلکارییەکانی دوژمن بۆ سەر ڕێڕەوی ئاویی ناوچەکە” دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەمەودوا گەرووی هورمز ئارامی و پێشکەوتن لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، هەروەها سوودی ئابوریی بۆ هەموو دەوڵەتانی کەنداو دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی رۆشنبیری بۆ دەزگاکانی راگەیاندن: رەچاوی دۆخی دەروونیی خەڵک بکەن و هەواڵی نادروست بڵاومەکەنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هه‌رێم، لەبارەی دۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، گشتاندنێکی ئاراستەی سه‌رجه‌م دەزگاکانی راگەیاندن کرد. وەزارەتەکە…
زیاتر ببینە

خۆپیشاندانەکانی ئێران لە داواکاریی باشکردنی بژێوییەوە دەگۆڕێن بۆ سیاسی

لەمدواییانەدا ئێران خۆپیشاندانی جەماوەری بەخۆوەبینی، هۆکارەکەشی پاڵنەری ئابوری و زۆربوونی بێکارییە لە وڵاتەکەدا، لە کاتێکدا ئێستا نرخی کاڵا…
زیاتر ببینە

مەسعود پزیشکیان: سەرەڕای جەنگ هێشتا خزمەتگوزارییەکانی وڵاتەکەمان بەردەوامن

سەرۆککۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای جەنگ، هێشتا خزمەتگوزارییەکانی وڵاتەکەمان بەردەوامن؛ ئەو شتانەشی تیاچوون بونیادیان دەنێینەوە. مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران…
Total
0
Share