بافڵ جەلال تاڵەبانی و رەییان کلدانی کۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە رەییان کلدانی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.

لە دیدارەکەدا ئیدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی عەربەت کرا و جەخت لەهەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەكان و رێگریكردن لەو پێشێلكارییانەی سەقامگیریی وڵات دەخاتە مەترسییەوە. هەروەها چارەسەری دەستووری و سیاسییانەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پاراستنی مافەكانی مووچەخۆران دووپاتكرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێویستیی دروستکردنی کۆدەنگیی نیشتمانیی لەسەر پرسە ئەمنی، ئابوورییەکان و ئەو بابەتانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە دووپاتکردەوە و  لەبارەی پرسی هەڵەبجەشەوە داوایكرد، هیچ هۆكارێك نییە بۆ رێگریكردن لە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، بەڵكو بەپرسیارێتیی هەموولایەكە خزمەتی شارێك بكەن كە رووبەڕووی چەكی كیمیایی بووەتەوە و زۆرترین قوربانیی داوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەرئەنجامی ئەو یارییە ناتەندروستە بوو كە بە كورسی پێكهاتەكانەوە دەكرا

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دەرئەنجامی…
Total
0
Share