وتەبێژی فڕۆکەخانەی سلێمانی، رایگەیاند، بەهۆی تەمومژ چەند گەشتێک هەڵوەشانەوە.
دانا محەمەد، وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند بەهۆی بوونی تەمومژ لە ئاسمانی سلێمانیدا و بە پشتبەستن بە راپۆرتە کەشناسییەکان، چەند گەشتێکی فڕۆکەخانەکە تاوەکو کاتژمێر 11ی ئەمشەو هەڵوەشانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دەبێت چاوەڕێی راپۆرتە کەشناسییەکان بکەین”.