ڤێرشتابن: بزوێنەری نوێ باڵادەستیمان پێنابەخشێت

شۆفێری هۆڵەندیی تیمی ڕێدبول، ماکس ڤێرشتابن لە گرنگیی گۆڕینی بزوێنەری ئوتۆمبێلە خێراکەی کەمدەکاتەوە و دەڵێت: بزوێنەری نوێ خێرایی زیاترمان پێنابەخشێت.

ڤێرشتابن لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەونووساندا سەبارەت بە گۆڕینی بزوێنەری ئوتۆمبێلەکەی، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “ئێمە هیچ هێزێکمان لە بزوێنەرە نوێیەكەمان وەرنەگرتووە بەتایبەتی لەڕووی خێراییەوە، وەک تیمی مێرسیدس نەبووین کاتێک بزوێنەرەکەی گۆڕی، چونکە بزوێنەری ئێمە بەشێوەیەکی هاوسەنگ بەدرێژایی ماوەی کارکردنی کاردەکات، لەبەرئەوەیە بزوێنەرە نوێیەکە خێراترمان ناکات و هیچ سوودێکی بۆمان نابێت”.

ڤێرشتابن، شۆفێری تیمی ڕێدبوڵ لەم وەرزەدا کێبڕکێیەکی بەهێزی لەگەڵ لویس هامیڵتۆنی شۆفێری تیمی مێرسیدس هەیە، هەردوو تیمەکە لە ئاست و ئەنجامەوە نزیکن، لە دوو کۆتا پێشبڕکێی “فۆرمولا 1” پاڵەوانی وەرز لەنێوان خۆیاندا یەکلاییدەکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن سالزبۆرگی ڕاماڵی و لیڤه‌رپوڵ به‌ کۆی ئه‌نجام گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی بایرن میونشن و لیڤه‌رپوڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
زیاتر ببینە

ئیریکسن له‌ ئینته‌رمیلان کۆتاییهاتووه‌ و زه‌به‌لاحێکی دیکه‌ داوایکردووه‌

یاریزانی دانیمارکی یانه‌ی ئینته‌رمیلان، کریستیان ئیریکسن نه‌یتوانیوه‌ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنه‌ر به‌ده‌ستبهێنێت و له‌ گواستنه‌وه‌کانی داهاتوودا ڕه‌وانه‌ی یانه‌یه‌کی…
Total
0
Share