پەرلەمان بە دوو ڕێگا داوای ئامادەبوونی وەزیری سامانە سروشتییەكانی كردووە

تادێت نرخی بەنزین و نەوت لە شارەكانی هەرێم ڕووی لە بەرزبوونەوەیە

لیژنەی سامانە سروشتییەكان لەلایەك و ژمارەی یاسایی پەرلەمانتارانیش لەلایەكی دی، داوای ئامادەبوونی وەزیری سامانە سروشتییەكانیان لە پەرلەمان كردووە بۆ تاوتوێكردنی گرفتی گرانبوونی سوتەمەنی، سەرۆكی لیژنەكەش دەڵێت، چارەسەرمان ئامادەكردووە و دەیخەینەڕوو.

تادێت نرخی بەنزین و نەوت لە شارەكانی هەرێم ڕووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەمەش خۆپیشاندان و ناڕەزایی شۆفێران و هاوڵاتییانی لێكەوتووەتەوە، لەكاتێكدا لە ناوخۆ دەتوانرێت چارەسەربكرێت، وەك ئەوەی پەرلەمانتارێك دەیڵێت.

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، وەكو لیژنەی سامانە سروشتییەكان، داوایان كردووە وەزیری سامانە سروشتییەكان لەماوەی دوو هەفتەدا بچێتە لیژنەكەیان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی گرانبوونی كۆی بەرهەمە نەوتییەكان.

وتیشی، “لە هەمانکاتدا وەک ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاریش داواکراوە لەناو هۆڵی پەرلەمان ئامادەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئەم بابەتانە، ئێمە کۆمەڵێک چارەسەرمان خستووەتەڕوو و چاوەڕێی ئەو دانیشتنەین”.

دەربارەی هەوڵی چارەسەری گرفتەكە لەلایەن حكومەتی ناوەند و سەردانی وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ بەغداد، عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەكرد كە هیچ شتێكی فەرمییان لەبارەی ئەو سەردانە پێنەگەیشتووە و ئەوەشی خستەڕوو، “ئەگەر بەنزینەكەی بەغدادیش بێت، ملیۆنێك لیترە، لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان پێویستی بە پێنج ملیۆن لیتری ڕۆژانە هەیە”.

سەرۆكی لیژنەی سامانە سروشتییەكان پێیوایە بە چاككردنی پرۆسەی پاڵاوتن و زیادكردنی ئەو نەوتەی پێویستە بۆ پاڵاوتن، ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت. دووپاتیشیكردەوە، “ئێمە چارەسەرمان ئامادەکردووە و دەیخەینەڕوو، ئەویش ئەوەیە لە پاڵاوگەی بازیان/قەیوان و پاڵاوگەی کەڵەک/ کار پرۆسەی پاڵاوتنی نەوتی خاو دەستپێبکات”.

هۆکاری بانگهێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان لەکاتێکدایە نرخی لیترێک بەنزین لە هەرێمی کوردستان بۆ سەروو هەزار دینار و بەرمیلێک نەوت بۆ سەروو 150 هەزار دینار بەرزبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نرخی غاز بەرزبووەتەوە هەرچەندە بەرپرسان باس لەوەدەکەن کێشەکە کاتییە و پەیوەندیدارە بە چاکسازییەکانی کێڵگەی کۆرمۆرەوە.

بابەتی پێشتر

گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

دەمامكێك تووشبوونت بە كۆرۆنا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار: کارکردن لە شەقامی کوردستان بەردەوامی هەیە و لە قیرتاوکردن نزیکدەبێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار بڵاویکردەوە، پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 50 مەتری لەشاری کەلار لەجێبەجێکردندایە و لە ئێستاشدا بەشێکی شەقامە لەقۆناغی…
Total
0
Share