هەوڵێكی دزەپێكردنی ماددەی هۆشبەر بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان پووچەڵكرایەوە

شێوازێكی جیاواز بۆ گواستنەوەی گیراوەتەبەر

هەوڵێكی دزەپێكردنی ماددەی هۆشبەر لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لەنێوان سوریا و ئوردن، لەلایەن هێزەكانی وڵاتی دووەمەوە پووچەڵكرایەوە.

ئاژانسەكان لەسەر زاری سەرچاوەیەكی سەربازیی ئوردنەوە بڵاویانكردەوە، لەڕێگەی چاودێری و بەدواداچوون توانیویانە فڕۆكەكە كۆنتڕۆڵبكەن و بیخەنە خوارەوە.

وتیشی، “دوای خستنەخوارەوەی فڕۆكەكە، پشكنینی ناوچەكە ئەنجامدراوە و بڕێك ماددەی هۆشبەر دۆزراوەتەوە”، بەڵام ئاماژەی بە بڕەكەی نەكرد.

لە كۆتایی ئابی ڕابردووشدا هێزەكانی سوپای ئوردن هەوڵێكی دزەپێكردنی “بڕێكی زۆری” ماددەی هۆشبەریان پووچەڵكردەوە كە لە سوریاوە ڕەوانە كرابوو.

ماددە هۆشبەرە دزەپێكراوەكە
بابەتی پێشتر

داوای حەوت جار زیندانی هەتایی بۆ تۆمەتباری كوشتنی خێزانە كوردەكەی كۆنیا دەكرێت

بابەتی دواتر

گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share