یەكێتی گۆڕانكاری لە پۆستە حزبییەكانی كەركوكدا دەكات

لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوكی یەكێتی لە سلێمانی كۆبوونەوەیەكی بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی ئەنجامدا و تیایدا بڕیاری لەسەر گۆڕانكاری لە ئەرك و پۆستە حزبییەكان دا.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکوکی حزبەكە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداوە.

وتیشی، “لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە ڕەوەند مەلامەحمود، وەك لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی، لەجێی محەمەد عوسمان كە بەمدواییە دوورخرایەوە دیاریبكرێت”.

هاوكات دیاریكردنی ئاسۆ مامەند، بە سەرپەرشتیاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە کەرکوک بڕیاری لەسەردراوە، وەك ئەوەی سەرچاوەكە ئاماژەی پێدا.

لای خۆیەوە ڕەوەند مەلا مەحمود، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیاردراوە چەند گۆڕانكارییەك لە كاروبارە حزبییەكانی یەكێتی لە كەركوك ئەنجامبدرێت، كە خۆی دەبینێتەوە لە مەڵبەند و بەرپرسی مەڵبەند.

ئەوەشی وت، “پێشنیارێك هەیە بۆ ئەوەی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی بكرێتە سێ مەڵبەند، بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی كاروبارەكان”.

ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەركەكەی ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری ناوچە دابڕاوەكان دەبێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

پەرلەمانی كەتەلۆنیا خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای كوردستانی بەفەرمی ناساند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share