جارێکی دیکە دادگاییکردنی گیراوانی بادینان دواخرا

بڕیاربوو ئەمڕۆ پرۆسەی دادگاییکردنی چوار چالاکوانی دیکەی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام دادگاییەکە بۆ جاری پێنجەم دواخرا.

ئەو چوار چالاکوانە دەستگیرکراوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگایی بکرێن بریتیبوون لە، “شیروان تەها، مەسعود عەلی، بەندەوار یەعقوب و کارگەر عەباس”ن.

تائێستا لە کۆی 81 دەستگیرکراوی بادینان دادگاییکردنی حەوت لەو دەستگیرکراوانە بەڕێوەچووە، پێشتر دادگا سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج چالاکوان و ڕۆژنامەنووسی بادیناندا سەپاند ئەوانیش، ” هەریەك لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ئەیاز كەرەم، هەریوان عیسا و گۆهدار زێباری)”بوون.

دوێنێ سێشەممەش دادگا بڕیاری یەک ساڵ زیندانی بۆ هەریەکە لە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دەرکرد، بەهۆی تەواوکردنی ماوەکەیان، لەسەر دۆسیەكەی دادگای هەولێر لەزیندان ئازاددەكرێن.

بەڵام ئومێد بەرۆشكی پێشتر لە دادگای دهۆكەوە یەك ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێنرابوو، لەسەر سكاڵای پەرلەمانتارێكی پارتی، دواتر دوێنێ پەرلەمانتارەكە سكاڵاكەی كشاندەوە و پارێزەرەكانی بەرۆشكی چاوەڕێك دادگای دهۆك كشاندنەوەكە بەهەند وەربگرن و ئازادیبكەن.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی دەست بە جێبەجێكردنی یاسای زیادەڕۆیی دەكرێت

بابەتی دواتر

پەروەردەی سلێمانی چەند ڕێنماییەكی بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئەشکەنجە دانپێدانانیان پێکراوە‏
زیندانیانی شیلادزێ: یەكلانەكرێینەوە تا مردن لە مانگرتن بەردەوامدەبین

پێنج لە زیندانیانی بادینان کە خەڵکی شیلادزێن ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی دۆخیان و دانپێدانانەکانیان بڵاوکردووەتەوە، ئاماژە بە دانپێدانانی ژێر ئەشکەنجە…
Total
0
Share