دۆسیەی زیاتر لە دوو هەزار خانەنشینی پێشمەرگە خرایە سەر وەزارەتی دارایی

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە چێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، دۆسیەی دوو هەزار و 424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە سەر میلاکی وەزارەتەكەی.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ساڵی 2020، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە، دۆسیەی دوو هەزار و 424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆسەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابوری- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین”.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو خانەنشینانە پێشتر لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە و مووچەكەیان لە خانەنشینییەكانی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر خەرجکراوە.

بابەتی پێشتر

دادگا سەرجەم تانەكان لە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ڕەتكردەوە

بابەتی دواتر

لێکۆڵینەوە بەریتانییەکان بۆ تاوانەکانی جەنگ لە عێراق بەبێ هیچ سزادانێک کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share