لێکۆڵینەوە بەریتانییەکان بۆ تاوانەکانی جەنگ لە عێراق بەبێ هیچ سزادانێک کۆتاییهات

لێکۆڵینەوە سەربەخۆکانی بەریتانیا لەبارەی زیاتر لە هەزار و 200 سکاڵا دژی سەربازانی بەریتانی تاوانبار بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە عێراق لەنێوان ساڵانی 2003 تا 2009 بەبێ هیچ سزادانێک کۆتاییهات.

بین واڵاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە نامەیەکدا کە ئاراستەی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە دەڵێت، ئەو دەزگایەی تایبەتبوو بە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لە هەزار و 291 سکاڵا لەسەر سەربازەکانیان بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە عێراق “بەفەرمیی دەرگاکەی داخرا”.

ئاماژەبەوەکراوە، 178 تۆمەت و سکاڵایان ئاڕاستەکراوە و لێکۆڵینەوەیان لێکردووە و هیچ سەربازێکیان تێوەنەگلاوە.

نامەکەی وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا دەڵێت، لەساڵی 2019دا دۆسیەی پێنج سەربازیان ڕەوانەی پەرلەمان کردووە و هیچ تۆمەتێکیان بەسەردا ساخنەبووەتەوە.

هێزەکانی بەریتانیا بەشدارییانکرد لە پرۆسەی ئازادکردنی عێراق لە ساڵی 2003 وەک بەشێک لە هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرکردایەتیی ئەمریکا، دوای پرۆسەکە هێزەکانی بەریتانیا لە عێراق مانەوە.

زیاتر لە 400 زیندانیی عێراقی لەساڵەکانی ڕابردوودا پەیوەندییانکردووە بە ناوەندی ئەوروپی بۆ مافە دەستوورییەکان و مافەکانی مرۆڤ کە بارەگاکەی لە بەرلینە، سوورن لەسەر ئەوەی لەلایەن سەربازانی بەریتانییەوە پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە لەوانە، سوکایەتیپێکرد، ئەشکەنجە و دەستدرێژیی سێکسی.

بابەتی پێشتر

دۆسیەی زیاتر لە دوو هەزار خانەنشینی پێشمەرگە خرایە سەر وەزارەتی دارایی

بابەتی دواتر

لە سلێمانی دەست بە جێبەجێكردنی یاسای زیادەڕۆیی دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share