وەزارەتی کشتوکاڵ بەدواداچوون بۆ گرانبوونی نرخی هێلکە دەکات

وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بەدواداچوون لە گرانبوونی نرخی هێلکە دەكات و بۆ ئەومەبەستەش ئەمڕۆ لەگەڵ خاوەن پرۆژە پەلەوەرییەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە كۆبووەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەمڕۆ سێشەمە لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت، لەگەڵ خاوەن پرۆژە پەلەوەرییەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر کۆبوینەوە”.

باسیلەوەشكردووە، ئامانج لەكۆبوونەوەكە بۆ مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون و بەدواداچوون بووە لە گرانبوونی نرخی هێلکە و گفتوگۆکردن لەگەڵ خاوەنی پرۆژەکان.

وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، “دوابەدوای خستنەڕووی کێشەکان و هەڵسەنگاندنی داواکارییەکانی ئامادەبووان بڕیارماندا کە لەڕێگەی لیژنەیەکی وەزارەتمانەوە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆبینەوە بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و دیاریکردنی میکانیزمێکی گونجاو کە ڕەچاوی بەرژەوەندی خاوەن پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن و بەرژەوەندی گشتیی هاوڵاتییان بکرێت ، بە کوالێتیەکی باش و بەنرخێکی هاوسەنگ لە بازاڕدا”.

بێگەرد تاڵەبانی جەختی لەوەشكردووەتەوە، “لەماوەی ڕابردوو پاڵپشتی وەزارەتمان بۆ خاوەن پرۆژەکانی وەبەرهێنانی پەلەوەری دووپاتکردۆتەوە لە ڕێگەی دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەکردنی صۆیا، پرۆتین، ئامێرەکان، کەمکردنەوەی کرێی کارەبا و لابردنی ڕۆتین لە مامەڵەکانی خاوەن پرۆژەکان بەئامانجی کەمکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و کەلوپەل و پێداویستییەکان لە بازاڕەکانی جیهانیدا.”

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ لە تواناکانی زانیۆلۆ بێبەشدەبێت

بابەتی دواتر

بۆ پێكهێنانی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانییە.. لایەنە شیعەكان لە ماڵی مالیكی لە كۆبوونەوەدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵەبجە خۆی بۆ سەری ساڵ ئامادەدەكات

راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردووەتەوە، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای هەڵەبجەی بەسەركردەوە كە سەرقاڵی ڕازاندنەوەی شەقامی…
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی خوانی بەربانگی لەگەڵ پێشمەرگەكانی هێزی كۆماندۆی كوردستاندا كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانی بەسەركردەوە. لە میانی ئەو بەسەركردنەوەیەدا هەریەك…
Total
0
Share